Aykut Karadağ
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
كابوڵ- AA
به‌شێكی دیكه له‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا دوای ئه‌وه‌ی كه كابوڵ كه‌وته ده‌ست تاڵیبان، خوازیاربوون بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو، به فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری هێزی ئاسمانیی توركیا، ده‌رباز كران.
كاره‌كانی ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی توركیا له ئه‌فغانستانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی كه له ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای-دا بوون له كابوڵ، سواری فڕۆكه‌یه‌كی جۆری C-130ی سوپای توركیا بوون كه به مه‌به‌ستی دهربازكردنیان هاتبوو. له نێو هاووڵاتییهكاندا پێنج كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بوون كه له ناوه‌ندی كابوڵ گیریان خواردبوو، و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی تورکیاوه رزگار كرابوون.
هاووڵاتییه دهربازكراوهكانی توركیا باسی ئه‌و رووداوانه‌یان بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كرد كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
قه‌دری گوڤه‌ن كه دڵخۆشه به‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا، گوتی: "دڵمان خۆشه، كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كردی كه لێره بوون".
سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه له رۆژێكی له‌وجۆره‌دا هاوكارییان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه توركیا.
سه‌ر له ئێواره فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی سوپای توركیا كابوڵی جێهێشت.
ئه‌وه‌ش زانراوه هاووڵاتییه دهربازكراوهكان به‌و فڕۆكه‌یه ده‌گه‌یه‌نرێنه پاكستان و له‌وێشه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی توركیا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵات.