Abdullah Shukur
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
تونس - AA
وڵاتی تورکیا ئەزموونی چەندین ساڵەی لە دروستکردنی گەرماو دەگوازێتەوە بۆ وڵاتی تونس و کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری حامە(قابس)ی ئەو وڵاتە ھۆتێلێکی ١٠٠٠ ژووری و ناوەندێکی چارەسەری سرووشتی و مۆڵێکی گەورە بونیات دەنێت. ئەم پڕۆژەیە بە ھاوبەشی گرووپی جیۆتێرمالی دۆغان-ی تورکی و سندووقی ھاوکاری تونس ئەنجام دەدرێت.
پێشتر سەرۆکی گرووپی جیۆتێرمالی دۆغان، محەمەد عەلی دۆغان و شاندی یاوەری لەگەڵ راوێژکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، یاسین ئاکتای سەردانی شاری حامەی وڵاتی تونسیان کردبوو بەمەبەستی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان. ھەمان گرووپ جارێکی دیکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی وردەکاری پڕۆژەکە و ئامادەکردنی پرۆتۆکۆلی تایبەت سەردانی ئەو شوێنەیان کرد.
لە دوای ئەو گرووپە سەردانی وڵاتی تونسیان کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی وردتر لەو شوێنەی کە پڕۆژەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ وەزیری گەشەپێدان و وەبەرھێنانی تونس، زیاد ئەلعەزاری کۆبوونەوە و تاوتوێی وردەکاری پرۆژەکە و ھاوکاری حکوومەتی تونس بۆ وەبەرھێنەرانی بیانیان کرد.
دواتریش شاندەکە سەردانی سەرۆکی سندووقی ھاوکاری تونس، بوسەینا بن یەغلانیان کرد کە بە شێوەیەمی فەرمی ھاوبەشی ئەم پڕۆژەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی وردەکارییەکان کرا و جەخت لەسەر دەستبەجێ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرایەوە.