Sefa Şahin
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
تورکیا هاوکاری تەندروستی دەنێرێت بۆ بریندارانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سۆماڵ.
لەو بارەیەو وەزارەتی بەرگریی تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "بەئامانجی هاوکاریکردنی بریندارانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سۆماڵ، فڕۆکەیەکی تورکیا کە کارمەند و پێداویستی تەندروستی هەڵگرتبوو گەیشتە مۆگادیشۆ پایتەختی ئەو وڵاتە".
بەیانی دوێنێ لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراوەوە پەلامارێکی تیرۆریستی لە مۆگادیشۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
تورکیاش بۆ هاوکاریکردنی بریندارەکان کاتژمێر 11 شەوی رابردوو، تیمێکی تەندروستی 20 کەسی و کۆمەڵێك پێداویستی تەندروستی لەڕێی فڕۆکەیەکی سەربە سوپای تورکیا رەوانەی ئەو وڵاتە کرد.
تیمە تەندروستییەکە دوای گەیشتنیان بە مۆگادیشۆ دەستیان بە چارەسەرکردنی بریندارەکان کرد، بڕیاریشە ئەوانەی برینەکانیان قورسە بۆ چارەسەر بهێندرێنە تورکیا.