Mazın Asad
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی تورکیا رایگەیاند: "دۆخێکی زۆر جددییە و پێویستە ئەوە لەیاد نەکەینەوە کە رووبەڕووی ھەوڵی کودەتاکەی زۆر جددی بوونەوە".
جۆنسۆن پێش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان لە برۆکسل رایگەیاند تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە پرسەکانی لوبنان، یەمەن، تورکیا، ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و بابەتی بەرگری پێکدێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە رۆژەڤی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی تورکیا، بووەتە مایەی نیگەرانی ئەو وڵاتە و گوتیشی: "زۆر گرنگە تورکیا گۆشەگیر نەکرێت. پێویستە کاردانەوەی توند بەرامبەر رووداوەکانی تورکیا نیشان نەدرێت کە وەک دژی بەرژوەندی ھاوبەش لێکدانەوەی لەبارەیەوە دەکرێت. دۆخێکی زۆر جددییە و ئەوە لەیاد نەکەینەوە کە رووبەڕووی ھەوڵی کودەتاکەی زۆر جددی بوونەوە".
جۆنسۆن لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و پێشھاتەکانی ناوچەکە گوتی: "زۆر گرنگە لەبارەی ئەو کەسەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ھەڵبژێردراوە، کاری پێشوەختە نەکەین. تەنھا چەند رۆژێک بەسەر ھەڵبژاردنەکان تێپەڕ بووە. بۆ ئەوەی کارێک ئەنجام بدەین، پێموایە پێویستە ھەموومان چاوەڕێی بکەین، بەڵام پێویستە وەک دەرفەتێکیش لێکدانەوەی لەگەڵ بکرێت. ھەروەک پێشتریش ئاماژەم پێکردووە پێموایە دروستکردنی رێککەوتنێکی بونیاتنەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، لە بەرژوەندی بەریتانیایە. پێموایە لە بەرژوەندی ئەورووپاشدایە. بۆیە ئەمڕۆ پێویستە لەم بابەتە چڕ بینەوە".