Şerife Çetin,Ahmet Kartal
18 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2024
نیویۆرک ــ AA
نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز ڕایگەیاند کە سەقامگیریی لە سووریا بەبێ لەناوبردنی ھەڕەشەی تیرۆر بەدی نایەت.
ئەحمەد یڵدز لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی گوتی: "نابێت ڕێگا بە گرووپە تیرۆریستییەکان بدرێت، لەوەی پرۆسەی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە".
جەختی لەوەش کردەوە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەگە و درێژکراوەكەی لە سووریا بەناو "ھەسەدە"، ھێشتا مەترسییەکی جیددین نەک تەنھا بۆ سەر ئاسایشی سووریا، بەڵکو بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و ناوچەکەش.
ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ڕێگریی کردن لەو گروپە تیرۆریستیانەی کە ھەوڵدەدەن دۆخی ئێستای سووریا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.