Hakan Çopur
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئۆمارۆسا نیومان له كتێبه نوێیەكه‌یدا كه تیایدا باس له رۆژانی كۆشكی سپی ده‌كات، تره‌مپ به "ره‌گه‌زپه‌رست" تۆمه‌تبار ده‌كات. تره‌مپیش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه.
كتێبی (Unhinged) كه له‌ناو رای گشتیی ئه‌مریكادا مشتومڕی دروستكردووه و له 14ی ئابدا بڵاوده‌بێته‌وه، هەندێک له به‌شه‌كانی دزه‌ی كردووه‌ته ناو راگه‌یاندنه‌وه.
ئۆمارۆسا نیومان له‌و كتێبه‌یدا كه باس له رۆژانی كۆشكی سپی ده‌كات، تره‌مپی به "ره‌گه‌زپه‌رست" ناساندووه و ره‌خنه‌ی توند له شێوازی كار و هه‌لوێسته‌كانی تره‌مپ ده‌گرێت.
له كتێبه‌كه‌یدا ئۆمارۆسا نیومان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له به‌رنامه‌ی به‌ناو "شاگرد" كه پێشتر ساڵانێكی زۆر تره‌مپ پێشكه‌شی كردووه و ئه‌میش تیایدا كێبڕكێكار بووه، كاتێک له‌وێ بووه زۆرجار بینیویتی تره‌مپ ده‌سته‌واژه‌ی "ره‌ش"ی بۆ ئه‌فریقی-ئه‌مریكییه‌كان به‌كارهێناوه.
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، ئۆمارۆسا نیومان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تره‌مپ "هاوسه‌نگی عه‌قڵی به‌ره‌و خراپه چووه"، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تره‌مپی بینیوه له تووڕه‌ییدا كاغه‌زی جویوه.
هاوكات ئۆمارۆسا نیومان له كتێبه‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كاتێک له كانوونی یه‌كه‌می 2017دا كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی هێناوه، دۆناڵد تره‌مپ "له‌پای بێده‌نگی" كه له‌سه‌ری قسه نه‌كات بڕی 15 هه‌زار دۆلار مانگانه‌ی بۆ پێشنیاز كردووه، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و كتێبه و ئۆمارۆسا نیومان-ی به درۆكردن تۆمه‌تبار كرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه راست نییه.
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، ئۆمارۆسا نیومان یه‌كێك بوو له ئه‌فریقی-ئه‌مریكییه‌كانی ناو كۆشكی سپی كه ژماره‌یان كه‌مه. له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ-دا ئه‌ركی هه‌بوو، دوای هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له كۆشكی سپی بووه یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی تره‌مپ.