Tolga Akbaba
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی ره‌خنه‌ی له‌و سیاسه‌تانه گرت كه ئه‌مریكا دژ به توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییهکن بۆ توركیا.
له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران، بەهرام قاسمی گوتی: "توركیا و گه‌لی تورك ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵ ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی رۆژانی رابردوو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پاڵ توركیادان دژ به سزاكانی ئه‌مریكا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی باسی له‌وه كرد كه توركیا و ئێران ده‌توانن ببنه دوو دۆستی باش و گوتی: "ئیراده‌ی گه‌لان ناتواندرێت به‌هه‌ڕه‌شه و سته‌م بگۆڕدرێت".
بەهرام قاسمی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی دراوسێی ئێران پێویسته هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئێران لهپاڵیاندایه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كرده‌وه.