Ramal Mahmood
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
- خزمەتگوزاری تەندروستی لەشارۆچکەی جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب کە هێزەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد لەڕووی ئەمنی و ئاسایشەوە دەیپارێزن، لەلایەن پزیشکانی خۆبەخشەوە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
- پزیشکان لەناو ئەو بینایەدا خەریکی کارەکانیانن کە پێشتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەکو بنکەی تەندروستی بەکاری دەهێنا. بەهۆی بردنی ئامێر و پێداویستییە پزیشکیەکان لەلایەن تیرۆریستانەوە، پزیشکان لەکاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە هاووڵاتییان تووشی تەنگ و چەڵەمە دەبنەوە.
- دکتۆر یاسین دەروێش: "داعش کە لە جەرابلوس هەڵاتووە ژمارەیەک ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بردووە و زیانی بە بەشێک لە ئامێر و پێداویستییەکانی دیکەش گەیاندووە. بە توانایەکی سنوودارەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکەین".
خزمەتگوزاری تەندروستی لەشارۆچکەی جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا کە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لەڕووی ئەمنی و ئاسایشەوە دەیپارێزن، لەلایەن پزیشکانی خۆبەخشەوە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
پزیشکان لەناو ئەو بینایەدا خەریکی کارەکانیانن کە پێشتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەکو بنکەی تەندروستی بەکاری دەهێنا. بەهۆی بردنی ئامێر و پێداویستییە پزیشکیەکان لەلایەن تیرۆریستانەوە، پزیشکان لەکاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە هاووڵاتییان تووشی تەنگ و چەڵەمە دەبنەوە.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تیمەکانی هێزی تایبەت و هێزە چەکدارەکانی تورکیا و پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشاکانی تیرۆر بۆ ناوچەی جەرابلوس لەناو خاکی سووریا کە هاوسنووری تورکیایە بەردەوامە.
هێزەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد جەرابلوس-یان لە داعش پاککردوەوە و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە ٢٤ی ئەم مانگە تاکو ئێستا ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە داعش پاککراوەتەوە. سوپای سووریای ئازاد ئاسایشی ناوچەکان لە رۆژهەڵات لەشوێنی یەکگرتنەوەی رووباری فورات ناوچەی ساجور چای و لە رۆژئاواش گەڕەکەکانی زەهیرییا و یاقوبیان حەسەن ساغر دەپارێزن. لەمیانی بەردەوامی ئۆپەرسیۆنی قەڵغانی فوراتدا سوپای سووریای ئازاد ٣٢ گوند و شوێنی نیشتەجێبوونی لە دەست داعش ئازاد کردووە.
یەکێک لەو شوێنە گرنگانەی کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئازادی کردووە شارۆچکەی جەرابلوسە. هێدی هێدی ژیانی ئاسایی دەگەڕێتەوە ناوچەکە و خزمەتگوزاری تەندروستیش لەلایەن پزیشکانی خۆبەخشەوە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
ژمارەیەک لەو پزیشکانەی ئەندامی یەکێتی پزیشکانی سەربەخۆن و هاتوونەتە شارۆچکەکە دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لەو بینایەی کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەکو بنکەی تەندروستی بەکاریان دەهێنا. بەهۆی بردنی ئامێر و پێداویستییە پزیشکیەکانیشەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە، پزیشکان لەکاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە هاووڵاتییان تووشی تەنگ و چەڵەمە دەبنەوە.
دکتۆر یاسین دەروێش بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی هاووڵاتییانی شارۆچکەکە دەکەن. تیشکی خستە سەرئەوەی کە برینی ئەو کەسانە تیمار دەکەن کە بە سووکی بریندار بوون، هەروەها چارەسەری نەخۆشییەکانی منداڵان دەکەن کە زیاتر تووشی نەخۆشی وەرزی بوون. ئاماژەی بەوەیش دا کە پزیشکی دیکەش هاتوون بۆ شارۆچکە کە ئەندامی یەکێتی پزیشکانی سەربەخۆن و، گوتی: "داعش کە لە جەرابلوس هەڵاتووە ژمارەیەک ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بردووە و زیانی بە بەشێک لە ئامێر و پێداویستییەکانی دیکەش گەیاندووە. بە توانایەکی سنوودارەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکەین".
دەروێش سەرنجی بۆ ئەوەیش راکێشا کە هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ هێنانی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ جەرابلوس.
شایانی باسە ئەندامانی پەکەکە - پەیەدە لە ناوچەیەکی باشووری جەرابلوس رێگایەکیان بۆمبڕێژ کردبوو لە ئاکامدا چەند هاووڵاتییەک بریندارببوون، ئەوانیش لەم بنکە تەندرووستییە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن. بەهۆی کەمی پێداویستییەکان ئەو بریندارانەی کە چارەسەری پزیشکی تەواویان بۆ ناکرێت بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی تورکیا دەکرێن.