Sangar Hamad
26 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2015
مەدرید
ئهستێرهی ناسراوی ئهمریكا و هۆلیود و پاڵهوانی لهشجوانی و سیاسەتمەداری پێشوو ئارنۆلد ئلویس شوارزینگهر گوتی: " ئارەزوو دەکەم سەردانی تورکیا بکەم و لە نزیکەوە سەیری هۆڵەکانی لەشجوانی بکەم بەڵام بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێ دەکەم تورکیا بانگهێشتم بکات".
لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لێی كرا ئارنۆلد ئلویس شوارزینگەر گوتی: "توركیا لە بواری وەرزشدا بەرەوپێش چوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لە بواری لەشجوانیدا".
ئەو ئەكتەرە گوتی: "لە پاڵەوانییەتەكانی لەشجوانی نێودەوڵەتیدا چاودێری یاریزانە توركەكانم كردووە، زۆر بە توانان، ئارەزوو دەكەم لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی توركیا بكەم و لە نزیكەوە هۆڵەكانی لەشجوانی ببینم، بەڵام بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕوان دەكەم توركیا بانگهێشتم بكات".
ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیود ئارنۆلد ئلویس شوارزینگەر لەساڵی ١٩٨٩دا رێكخراوێكی لەشجوانی بەناوی ئارنۆڵد كلاسیك دامەزراندوە و تێیدا سەردانی وڵاتان دەكات و لە نزیكەوە چاودێری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكات.
لەم چوارچێوەیەشدا ناوبراو سەردانی ئیسپانیای كرد كە لە ٢٥ تا ٢٧ی ئەم مانگە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی بۆ لەشجوانی بەرێوەدەچیت كە تێیدا زیاد لە ٤٠ وڵات بەشداریان كردووە.