کێڤ
لەکاتی ھەوڵدانی کەسێک بۆ پەرێنەوە لەسنوری نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەەوە لە ئجامدا کەسێک کوژرا دووی کارمەندی زێرەڤانی سنورەکەش بەسەختی برینداربوون.
سەبارەت بەو رووداوە سێرجی ئەستاھۆی جێگیری بەرێوەبەری کارووباری سنوری ئۆکرانیا گوتی: کەسێک خۆی لەناو پاسێکی مۆلدۆڤی دا حەشاردابوو لەلایەن بەرپرسانی ئاسایشپارێزی سنورەوە دەستگیرکرا و بۆ خاڵی پشکنین رەوانەکرا و لە کاتی لێکۆڵینەوە ؛ تۆمەتبارەکە خۆی تەقاندوەتەوە کەپەساپۆرتێکی رووسی پێبوو بەڵام ھی خۆی نەبوو.
ناوبراو گوتیشی" لە ئەنجامی ئەو کردەوەیە خۆکوژیەدا بێجگە لە گیانلەدەستدانی کەسی خۆکوژ، ٢ لەکارمەندی ئاسایشپارێزیش بەسەختی بریندار بوون و دوای ڕووداوەکەش دەرگای سنوری نێوان روسیا و ئۆکرانیا داخرا و لێکۆڵینەوی ڕووداوەکەش بەردەوامە.