ھەولێر
ئەمرۆ شاندێکی بەدەپە بە سەرۆکایەتی پارلەمانتاری سەربەخۆی شاری وان ( ئایسەڵ توغڵوک) گەشتە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کەمال کەرکوکی) کۆبوەوە.
نوێنەری بەدەپە لە ھەولێر ( جەمال جۆکشون) بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە شاندی بەدەپە دوور لە چاوی کامێراکان لەگەڵ کەمال کەرکووکیدا کۆبوەتەوە و گوتی" شاندەکەی بەدەپە لە ١٠ کەس پێکھاتووە و بۆ سەردانی سوریا چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتە و تا ئێستا ھیچ جۆرە ئاستەنگییەک لەبارەی مۆڵەتدانیان بۆ سەردانی سوریا درووسنەبووە.
جەمال جۆشکون گوتی" سەردانی شاندی بەدەپە بۆ باکووری سوریا چوار تا پێنج رۆژ دەخایەنێ و لەگەڵ رێکخراو و لایەنە جیاوازەکان کۆ دەبێتەوە و سەبارەت بە باردۆخی ژنان و منداڵان لە باکووری سوریا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات و دواتر ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە دەکاتە راپۆرت.
جۆشکون رایگەیاند: بۆ دەربڕینی ھاوخەمی لەگەڵ حکومەت و کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەی ھەولێر، شاندی بەدەپە سەردانی کەسوکاری قوربانیان دەکات.