Mazın Asad
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
قاھیرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی نزیک مزگەوتی رەوزەی شاری عەریش لە میسر گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ ١٨٤ کەس.
ئاژانسی مینای میسر بڵاوی کردەوە، لە تەقینەوەکەدا ١٨٤ کەس گیانی لەدەست داوە و ١٢٥ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی میسر ئاماژە بەوە دەکەن تەقینەوەکە لە دوای نوێژی ھەینی روویداوە.
-سێ رۆژ ماتەمینی نیشتمانی راگەیەندرا
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری میسر، بەھۆی تەقینەوەکە سێ رۆژ ماتەمینی نیشتمانی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوەی ئەمنی لەگەڵ وەزیری بەرگری، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ھەواڵگری ساز بکات.