Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
مۆسکۆ – AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە ئەوان هانی لایەنەکانی سووریا دەدەن بۆ دیالۆگ بە رەچاوکردنی ئەو پێوارانەی کە لەسەری گەیشتوونەتە رێککەوتن لە ژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، گوتیشی: "ئەم دەستپێشەخەریانەمان لەلایەن سەرۆکانی تورکیا، رووسیا، ئێران پشتگیری دەکرێ".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ستیفان دی میستورا، لاڤرۆڤ رایگەیاند هەموو هەوڵ و کۆششێکی وڵاتەکەی لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەبارەی سووریا.
ناوبراو بە پێویستیشی زانی کە هەنگاوە جیاوازەکانیش هەر لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بندرێن، گوتی: "رووسیا بەختی ئەوەی هەیە (لەسەر ئەم پرسە) بەهەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو پێشەوە دەچێت".
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە ئەوان هانی لایەنەکانی سووریا دەدەن بۆ دیالۆگ بە رەچاوکردنی ئەو پێوارانەی کە لەسەری گەیشتوونەتە رێککەوتن لە ژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، گوتیشی: "پێمانوایە کۆنگرە، دیالۆگی نیشتیمانی دەستپێکردنی دیالۆگێکی لەمشێوەیە خێراتر دەکات. ئەم دەستپێشەخەریانەمان لەلایەن سەرۆکانی تورکیا، رووسیا، ئێران پشتگیری دەکرێت".
دی میستوراش ئاماژەی بەوە دا کە بەرەوپێشچوون روویداوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە رێگایەکی سیاسیی، هیوایشی خواست لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە لە ریاز کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە لە ژێر چەترێکی هاوبەشدا کۆببنەوە.
پێدەچێ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا دی میستورا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە سێرگی لاڤرۆڤ کۆببێتەوە.