Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
عەدەن - AA
لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە شاری عەدەن، ٤٣ سەرباز کوژران.
بەپێی زانیارییەکان لە ناوچەی خۆرمەکسەر لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن، خۆکوژێک خۆی تەقاندۆتەوە بە گرووپێکی قەرەباڵخی سەربازیدا کە سەرقاڵی وەرگرتنی مووچەی دواکەوتوویان بوون و لەئەنجامدا ٤٣ سەرباز کوژراون و بە دەیانی تریش برینداربوون.
تائێستا ناوەندە سەربازییەکان هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
هەر لە ناوچەی خۆرمەکسەر لە شاری عەدەن لە یەمەن،١٠ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی سەربازگەیەکی تیمی تایبەت تەقییەوە و بەهۆیەوە ٣٠ کەس کوژران و ٤٠ی تریش برینداربوون.