موسڵ
دوو ھێرشی خۆکوژی لە رۆژئاوای شاری موسڵ ١٠ کوژراو و ھەشت برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی شارەکەوە بۆ AA گوتی "دوو ھێرشی خۆکوژی کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە گەڕەکی (نابلووس)ی رۆژئاوای شاری موسڵ و لە ئەنجامدا ٥ پۆلیس کوژران سێی دیکەش برینداربوون."
ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بە تەقینەوەیەکی دیکە لە بنکەیەکی سەربازیی گەڕەکی (ئەزەندان) لە باشووری شارەکە کرد، کە پێنج کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتۆتەوە.