Zuhal Demirci
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
له‌نده‌ن-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌باره‌ی ئۆكراینا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی دیپلۆماتیی به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، بۆریس جۆنسن و جۆ بایدن زانیاری‌یان داوه‌ته یه‌كتری سه‌باره‌ت به‌و دیدار و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌مدواییه ئه‌نجامیان داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "(سه‌ركرده‌كان) رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دیپلۆماتی و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی رووسیا له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئۆكراینای ده‌كات، ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرنگ ماوه‌ته‌وه".
- "داگیركردنی ئۆكراینا به قه‌یرانی درێژمه‌ودا بۆ رووسیا كۆتایی دێت"
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، جۆنسن و بایدن، داگیركردنی زیاتری ئۆكراینا، به قه‌یرانێكی درێژمه‌ودا بۆ رووسیا كۆتاییدێت و بۆ رووسیا و جیهانیش زیانێكی فراوانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "(سه‌ركرده‌كان) له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه پێویسته هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كان له حاڵه‌تی زیادبوونی دوژمنكاریی رووسیادا، یه‌كگرتوو بن و پاكێجێكی قورسی سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاستی پابه‌ندییان به گازی سرووشتیی رووسی كه‌مبكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه گورزێكی كوشنده له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی رووسیا ده‌دات".