لەندەن
وەزیری دەرەوەی ویڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (جۆنکیری) لەلێدوانێکی تایبەت بۆ کەناڵی (جیۆنیوس) یپاکستان وتبووی "سوپای میسر لە وڵاتە، دیموکراسی بنیات دەنێتەوە" ئەم قسەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مقۆمقۆی بەشوێن خۆیدا ھێناوەو پرسیار دەکرێ ئایا ئەمریکا پشتگیریی کودەتا دەکات لەمیسر.
جۆن کیری دوای سەردانی پاکستان، ئەمڕۆ چووە لەندەن و دیدارێکی لەگەڵ (عەبدوڵڵا بن زاید ئالنھیان) وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سازکرد.
کیری پێش کۆبونەوەکە وتی " ھەرگیز لایەنگیری توند وتیژیی نین لە میسر، حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە بەرپرسیارە تا دەرفەتی خۆپشاندانی ئازادانە بۆ خۆپشاندەران بڕەخسێنێ، بەڵام ئەرکی ئەوەشیی لەسەرشانە کە پارێزگاریی لەئۆقرەیی و ئاسایشی وڵاتەکە بەگشتی بکات"