Sümeyye Dilara Çelik,Şerife Çetin
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە سەرەتا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و بەخێرای بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا تووشی زیاتر لە ٢٩ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار کەس بووە.
بەگوێرەی نوێترین ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی "Worldometer" لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا ٩٣٩ هەزار و ٦٧٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە، ٢٩ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار و ١٢٣ کەس، هەروەها ٢١ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ١٣٧ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
حەوت ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ١٣٧ توشبووی دیکەش لەژێر چارەسەردان.
زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆمار کراون کە شەش ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ١٤٧ حاڵەتی تووشبوون و ٢٠٠ هەزار و ١٩٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانن.