Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
واشنتۆن- AA
جیهانی کار لە ئەمریکا کە بە هۆی ئەو جەنگە بازرگانییەی کە سەرۆک، دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردووە زیانمەند بوون، جەنگیان لە دژی ئەو باجانەی گومرک دەستپێکرد کە لە لایەن کۆشی سپی-یەوە راگەیەنراون. گەورەترین رێکخراوی جیهانی کار لەو وڵاتە کە ژووری بازرگانیی ئەمریکایە، داوای لە "ئەندامانی کۆنگرێس کرد لەبەرامبەر ئەو رێکارانەی ترەمپ گرتوونییەتە بەر، هەرچییەکیان لەدەستدێت، بیکەن".
نەیاریی ناوخۆیی رۆژ لە دوای رۆژ لەبەرامبەر ئەو رێکارانەی ئیدارەی ترەمپ بە مەبەستی رزگارکردنی ئەمریکا "لە کورتهێنانی زەبەلاحی بازرگانی و رێککەوتننامە بازرگانییە کارەساتئامێزەکان" گرتوونییەتیە بەر و دەرەنجامەکانی ئەو رێکارانە، روو لە زیادبوونە.
لەبەرامبەر ئەو باجانەی کە ئەمریکا خستوویەتییە سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراو، هەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، چین، کەنەدا، مەکسیک، هیندستان و تورکیا بەدوای یەکدا بڕیاری گرتنەبەری رێوشوێنی هاوشێوەی تۆڵەئامێزیان دا و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نیگەرانیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بگاتە بەرزترین ئاست.
دوای ئەوەی کە روون بوویەوە، رێکاری تۆڵەئامیزی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هۆشدارییەکانی جیهانی کار نابێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی ترەمپ لە بڕیارەکانی پاشگەزبێتەوە، ئەمە بووە هۆی ئەوەی نیگەرانییەکان بۆ کردار بگۆڕێن.
هەفتەی رابردوو یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی ئەمریکا، هارلی دەیڤیدسن بڵاویکردەوە بە هۆی ئەو جەنگە بازرگانییەی ترەمپ هەڵیگیرساندووە، بەشێک لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەیان بۆ دەرەوەی وڵات دەگوازنەوە.
لەبەرامبەر ئەمەشدا ترەمپ لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەتوندی رەخنەی لە هارلی دەیڤیدسن گرت و تەنانەت هەڕەشەشی لێکردن، بەڵام لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ئەوە روون بوویەوە کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جیهانی کار لە ئەمریکا درووستنەکردووە.
ژووری بازرگانیی ئەمریکا کە خاوەنی سێ ملیۆن ئەندامە و نەک تەنها لەسەر ئاستی ئەمریکا بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان گەورەترین رێکخراوی کارە لە رۆژی دووشەممەوە هەڵمەتێکی بێوێنەی دژی رێکارە نوێیە گومرکییەکانی ترەمپ، دەستپێکردووە.
هه‌ڵمه‌تی "رێگای هه‌ڵه‌ی نیشانده‌ری نرخه‌كان" له‌باره‌ی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی ئه‌مریكا له رێگای جه‌نگی بازرگانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌ندامانی كۆنگرێس هانده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی له دژی نیشانده‌ری نرخه‌كان ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت درێغی نه‌كه‌ن.
هه‌ر له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌وه به گشتیی پارتی كۆماری پشتگیری كردووه و بۆیه ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تێكی له‌مجۆره له دژی سه‌رۆكێك كه له كۆمارییه‌كانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌كان ببنه "ژووری بازرگانی ئه‌مریكا جه‌نگی له دژی نیشانده‌ری نرخه‌كان له لایه‌ن تره‌مپه‌وه هه‌ڵگیرساندووه".
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌شی رای گشتی كراوه له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وڵات به‌رامبه‌ر باجی گومرکی تره‌مپ و زیانگه‌یاندنی به ئابووری ژماره‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ژووری بازرگانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه به گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه خه‌ڵكی ئه‌مریكا به هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا به هۆی نیشانده‌ری نرخه‌كانه‌وه چه‌ند زیانی دارایی پێ ده‌گات.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئاماده‌كراوه‌كانی داتاكانی بازرگانی فه‌رمی ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه‌ی تره‌مپ ده‌ستیپێكردووه ده‌بێته هۆی باجی گومرکی خستنه سه‌ر به‌رهه‌م و كاڵا ئه‌مریكییه‌كان به بڕی ٧٥ ملیار دۆلار كه هه‌نارده‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چین، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌كرێن.
به‌پێی نیشانده‌ری نرخه‌كانیش ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌م و كاڵا و كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌دا به‌مجۆره‌ن: واشنتۆن به بڕی شه‌ش ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، لونیزیانا پێنج ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار، كالیفۆرنیا پێنج ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، تێكساس سێ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار و ئیلینۆی سێ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.