Ramal Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
عەنتاب - AA
- دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و پاککردنەوەی جەرابلوس لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کۆچ دەکەن بۆ جەرابلوس ١٠ بەرامبەر هەڵکشاوە، بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێشگرتن بە سەختتیەکانی وەرزی زستان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئامادەباشیدان بۆ دروستکردنی کەمپی نوێ.
- بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەی دانیشتوانی جەرابلوس کەمبووەوە بۆ سێ هەزار کەس، لەگەڵ گەڕانەوەیان لە تورکیا و رووکردنیان لە جەرابلوس ژمارەی دانیشتووان بەرزبووەوە بۆ ٣٥ هەزار کەس. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان جموجۆڵی هاووڵاتییان لە شارەکە بەچڕی دەبینرێت. سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جەرابلوس-یش بەهۆی زۆری داواکاری کۆچکردن بۆ شارۆچکەکە لە هەوڵ و چالاکییەکانیان بەردەوامن.
- دوای پاککردنەوەی یاریگای پێشووی جەرابلوس لەلایەن تیمەکانەوە کە تیرۆریستیانی داعش خراپیان کردبوو، دەستیان کرد بە دانانی چادر، بەهۆی ئەو هاوکارییانەی لە تورکیاوە دێن بەشی زۆری کەمپەکە تەواو بووە. لە ئێستادا کارەکانی دانانی توالێت، گەرماو، جلشۆرگە و چێشتخانە ئەنجام دەدرێن. چاوەڕێ دەکرێت دوای ١٠ رۆژی دیکە کەمپەکە کە توانای لەخۆگرتنی هەزار و ٢٠٠ کەس هەیە دەست بە میوانداری ئاوارەکان بکات.
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و پاککردنەوەی جەرابلوس لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کۆچ دەکەن بۆ جەرابلوس ١٠ بەرامبەر هەڵکشاوە، بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێشگرتن بە سەختتیەکانی وەرزی زستان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئامادەباشیدان بۆ دروستکردنی کەمپی نوێ.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تیمەکانی هێزی تایبەت و سوپای تورکیا، بە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە باکووری سووریا دەستیپێکردووە، سوپای سووریای ئازاد وەک یەکەم ناوچە شارۆچکەی جەرابلوس-ی ئازاد کرد و ژیانی ئاسایی بۆ شارۆچکەکە، گەڕاوەتەوە.
بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەی دانیشتوانی جەرابلوس کەمبووەوە بۆ سێ هەزار کەس، لەگەڵ گەڕانەوەیان لە تورکیا و رووکردنیان لە جەرابلوس ژمارەی دانیشتووان بەرزبووەوە بۆ ٣٥ هەزار کەس. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان جموجۆڵی هاووڵاتییان لە شارەکە بەچڕی دەبینرێت. سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جەرابلوس-یش بەهۆی زۆری داواکاری کۆچکردن بۆ شارۆچکەکە لە هەوڵ و چالاکییەکانیان بەردەوامن.
ئاوارەکان لەو خانووانەی هێشتا هەر پەیکەرن و لەو بینایەدا کە بوونەتە کەلاوە گیرساونەتەوە، تیمەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جەرابلوس بۆ ئەوەی ئاوارەکان لە وەرزی زستاندا تووشی تەنگ و چەڵەمە نەبنەوە هەوڵەکانیان بەچڕی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی یاریگای پێشووی جەرابلوس بکەنە کەمپ.
دوای پاککردنەوەی یاریگای پێشووی جەرابلوس لەلایەن تیمەکانەوە کە تیرۆریستیانی داعش خراپیان کردبوو، دەستیان کرد بە دانانی چادر، بەهۆی ئەو هاوکارییانەی لە تورکیاوە دێن بەشی زۆری کەمپەکە تەواو بووە. لە ئێستادا کارەکانی دانانی توالێت، گەرماو، جلشۆرگە و چێشتخانە ئەنجام دەدرێن. چاوەڕێ دەکرێت دوای ١٠ رۆژی دیکە کەمپەکە کە توانای لەخۆگرتنی هەزار و ٢٠٠ کەس هەیە دەست بە میوانداری ئاوارەکان بکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی جەرابلوس، محەمەد حەبەش، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئیدی ژیانی ئاسایی بۆ شارۆچکەکە گەڕاوەتەوە کە پێشتر خەونیان پێوە دەبینی و تا دێت جەرابلوس جوانتر دەبێت. بەبیری هێنایەوە کە خەڵکی جەرابلوس بە بینینی ئەو دیمەنە جوانانە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەکە. هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەکانیان لە ژێر دەستی تیرۆرسیتانە روودەکەنە جەرابلوس.