15 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوو ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی دوايين زانيارى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و ٢٤٣ كه‌س.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركردووه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئه‌مریكا ٦١٤ هه‌زار و ٢٤٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ١٧٤ هه‌زار و ٦٠ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٦٢ هه‌زار و ٤٨٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٤٣ هه‌زار و ٣٠٣ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٣٢ هه‌زار و ٢١٠ حاڵه‌ت و به‌ریتانیا ٩٣ هه‌زار و ٨٧٣ حاڵه‌ت .
له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه، ٨٢ هه‌زار و ٢٩٥ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى حاڵەته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا لە سەروو ١٠ هەزارهوهیه، بەم شێوەيە:
ئێران (٧٤ هەزار و ٨٧٧)، توركيا (٦٥ هەزار و ١١١)، بەلجيكا (٣١ هەزار و ١١٩)، هۆڵەندا (٢٧ هەزار و ٤١٩)، كەنەدا (٢٧ هەزار و ٦٣)، سويسرا (٢٥ هەزار و ٩٣٦)، بەڕازيل (٢٥ هەزار و ٦٨٤)، رووسیا (٢١ هەزار ١٠٢)، پورتوگال (١٧ هەزار ٤٤٨)، نەمسا (١٤ هەزار ٢٣٤)، ئیسرائیل (١٢ هەزار ٤٦)، هیندستان (١١ هەزار ٤٨٧)، ئیرله‌ندا (١١ هەزار ٤٧٩)، سوید (١١ هەزار ٤٤٥)، كۆرياى باشوور (١٠ هەزار ٥٩١) و پیرۆ (١٠ هەزار ٣٠٣) .
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا به ٢١٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ١٢٦ هه‌زار و ٧٥٨ كه‌س، هه‌روه‌ها ٤٨٤ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌سیش دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.