Zana Natık Kerem
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2017
بەیروت ــ AA
سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند كە لەگەڵ لایەنگرانی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ببنە هێڵی یەكەمی بەریگریكردن لە وڵاتەكەیان.
لە گوتەیەكەدا كە لە بەردەم لایەنگرانی لە ناوەڕاستی بەیروت پێشكەشی كرد، سەعد حەریری جەختی كردەوە كە لەگەڵ لایەنگرانی دەمێنێتەوە و لەگەڵیاندا کاروانی سیاسەت تەواو دەكات.
سەعد حەریری هەروەها گوتی: "دەبینە هێڵی یەكەمی بەرگریكردن لە لوبنان، لە هەموو ناوچەكان من دەبینن بۆ ئەوەی پێكەوە بەرگری لە ئازدای، سەربەخۆی و سەقامگیری وڵات بكەین".
سەعد حەریری دیدارەكەی لەگەڵ لایەنگرانی بەوەسف كرد كە ساتێكی راستەقینە، راستگۆیی و میژووییە لەگەڵ خۆشەویستان و دۆستانی راستەقینە و گوتی: "سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی لوبنان تێگەیشتوون".
دوای ئەوەی رۆژی چواری ئەم مانگە سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری لە سعوودیەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی رایگەیاندبوو بەڵام ئەمڕۆ دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان و دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكەی، مێشل عەون رایگەیاند''پرسی دەستلەكاركێشانەوەم لەگەڵ سەركۆمار، میشێل عەون-دا باس كرد. لەبەرامبەردا سەركۆمار داوای لێكردم دەستلەكاركێشانەوەكەم رابگرم و راوێژی زۆرتر لەوبارەیەوە ئەنجامبدەم. منیش لای خۆمەوە ئەو داوكارییەم پەسەند كرد''.
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە جێهێشتنی وڵاتەكەی و راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی لە سعوودیە، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، سەعد حەریری لە قوبرسی رومی گەیشتەوە بەیروت.