Emel Gözellik
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
خهڵاتی نۆبڵـی ئهمساڵ بۆ ئاشتیی بەخشرایە بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)، بە هۆی هەوڵەکانی لەمساڵدا لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی و ئەو هاوکاریەی پێشکەشی کردووە بۆ باشکردنی هەلومەرجەکانی ئاشتیی لەو ناوچانەی شەڕ و پێکدادان کاریگەری لەسەریان هەبووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن لیژنەی نۆبڵی نەرویجەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٠ بۆ ئاشتیی بەرنامەی خۆراکی جیهانیيە، کە بە هۆی هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی، ئەو هاوکاریەی پێشکەشی کردووە بۆ باشکردنی هەلومەرجەکانی ئاشتیی لەو ناوچانەی شەڕ و پێکدادان کاریگەری لەسەریان هەبووە و وەک هێزی بەرگریی کاریکردووە لە هەوڵەکانی رێگریکردن لەوەی برسێتیی وەک چەکی جەنگ و پێکدادان بەکاربهێنرێت، بە شایستە دانراوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی گەرەترین رێکخراوی هاریکاری مرۆیی جیهانە کە بەرەنگاری برسێتیی دەبێتەوە و هانی ئاسایشی خۆراک دەدات، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا هاوکاری مرۆیی بۆ نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس دەستەبەرکردووە کە لە ٨٨ وڵاتدا ببوونە قوربانیی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی و برسێتیی.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەوانەی رووبەڕووی برسێتیی بوونەتەوە لە جیهاندا، جەخت لەسەر ئەوەیش کراوەتەوە کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی هەوڵێکی کاریگەر و بەهێزی نیشانداوە لەبارەی چڕبووەنەوەی هەوڵەکان دژ بە پەتاکە.