Büşra Selvi Öğütcen
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢ لە بواری پزیشکیدا بەخشرایە زانای سویدی، سڤانتی پابۆ-ی تەمەن ٦٧ ساڵان کە کاری لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤ کردووە.
بەپێی ئەو راگەیندراوەی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی نۆبڵەوە بڵاوکراوەتەوە، "بەهۆی دۆزینەوکانی لە بواری جینۆمە شێوە مرۆڤەکان کە رووی لە ناوچوون کردووە و گەشەسەندنی مرۆڤ"ـەوە، خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢ لە بواری پزیشکیدا بەخشراوەتە زانای بواری زیندەوەرزانی سڤانتی پابۆ.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە سڤانتی پابۆ لە رێگەی داتای جینۆمی ئێسکێکی بچوکی پەنجەوە توانیویەتی چەند جۆرێکی کە ناوی "دێنیسۆڤان"ی لێنراوە و ٣٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون بدۆزێتەوە.
لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە پابۆ ریزبەندی جینۆمی مرۆڤی نیاندەرتال کە جۆرێکن لە مرۆڤ و نزیکەی ٢٠٠ هەزار بۆ ٣٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون رێکخستووە.
لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، خەڵاتێک بە بەهای ١٠ ملیۆن کرۆنی سویدی ( ١٦،٦ ملیۆن لیرەی تورکی) دەبەخشێتە سڤانتی پابۆ.
- سڤانتی پابۆ کێیە؟
سڤانتی پابۆ، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری ستۆکهۆڵم-ی سوید لە دایکێک و باوکێک کە زانای کیمیا و بایۆکیمیا بوونە، لە دایک بووە.
پابۆ، کە خوێندنی لە زانکۆی ئەپساڵا تەواو کردووە بەهۆی کارەکانییەوە لە ساڵی ١٩٩٢وە تاکو ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
سڤانتی پابۆ، چەندین کتێبی لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤ نووسیوەتەوە.
باوکی پابۆ، سوونە بێرگسترۆم بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر ماددەی پرۆستاگلاندین لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکیدا بەدەستهێناوە.