Kemal Karadağ
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، لەگەڵ رەتکردنەوەی داخوازیە درۆینەکانی سەردەستەی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، شەش داواکاری لەبارەی پێشێلکاری ماف بە ناپەسەند دانا.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، لەگەڵ رەتکردنەوەی داخوازیە درۆینەکانی سەردەستەی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانییه‌وه پێشكه‌شی كردبوو به‌وه‌ی لە ٢٠١٥ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه له‌باره‌ی ئه‌و و رێكخراوه‌كه‌یه‌وه هه‌واڵیان بڵاو كردبووه‌وه، شەش داواکاری لەبارەی پێشێلکاری ماف بە ناپەسەند دانا.
به‌م جۆره دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا تانه‌كانی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌نی ره‌ت كرده‌وه كه به پاساوی "جیاكاری به‌رامبه‌ری كراوه و له تانه‌ی كه‌سیدا دادگای ده‌ستووری به‌ڵگه‌كانی به‌پێی پێویست نه‌بوو" پێشكه‌شی كردبوو.