Sarp Özer
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر گەورەترین، گشتگیرترین و کاریگەرترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لە ماوەی رابردوودا کرابێتە سەر رێکخراوی تیرۆریستیی و رایگەیاند: ''لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە تەنیا و تەنیا پێکهاتەکانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی بە سەرکەوتووی کرانە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگا و بەناو بارەگای رێکخراوی تیرۆریستیی بەتەواوی خاپوورکران، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستیش کە بەناو سەرکردەی رێکخراوەکەیان لەنێودایە لە چالاکی خران''.
خولوسی ئاکار لە میانی پێشکەشکردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتەکەی لە کۆمیسیۆنی پلان و بوودجەی پەرلەمانی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرگری و ئاسایش بۆ مانەوەی دەوڵەت و گەل پێویستییەکی گرنگن و پێویستە لە دەرەوەی گفتوگۆکانی رۆژانە بن.
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوە کرد، بە سەردەمێکدا تێدەپەڕن کە نیگەرانییە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست، ئەویش بەهۆی زیادبوونی مەترسی و هەڕەشەکان و بە گرتنەبەری هەموو جۆرە رێوشوێنێک بەردەوام لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن.
خولوسی ئاکار سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر گوتی: ''گەورەترین، گشتگیرترین و کاریگەرترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لە ماوەی رابردوودا کرابێتە سەر رێکخراوی تیرۆریستیی. لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە تەنیا و تەنیا پێکهاتەکانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی بە سەرکەوتووی کرانە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگا و بەناو بارەگانی رێکخراوی تیرۆریستیی بەتەواوی خاپوورکران، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستیش کە بەناو سەرکردەی رێکخراوەکەیان لەنێودایە لە چالاکی خران''.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار هەروەها سەبارەت بە بانگەشەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی رایگەیاند: ''گەواهیدەری تێکچوونی کیمیایی پشتیوانانی پەکەکە-یەپەگەین کە داڕووخانی ئەم رێکخراوە دەبینن''.
خولوسی ئاکار گوتیشی: ''لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە تا ئەمڕۆ لە ناوخۆی وڵات، باکووری عێراق و سووریا ٣٦ هەزار و ٨٥٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە، سێ هەزار و ٥٨٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون''.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو ریزەکانی سوپادا، رایگەیاند: "تا ئەمڕۆ، بەهۆی پەیوەندییان بە فەتۆوە ٢٤ هەزار و ٧٠٦ کەس لە سوپای تورکیا دەرکراون، لەوانەیش ١٠ هەزار و ٢٢ کەسیان بە رەزامەندی وەزیر بووە".
خولوسی ئاکار لەبارەی پێشهاتەکانی قوبرس و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گوتی: ''هاوکات لەگەڵ ئەوەی کراوەین بەڕووی دیالۆگدا لە قوبرس، ئیجە و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رێگەمان بە هیچ رووداوێک نەداوە و نایدەین. پێداگرین لەسەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆمان و خوشک و برایانمان لە قوبرس''.