نیویۆرک
نووسەری ناوداری ئیتاڵێ ئومبەرتۆ ئەکۆ دوای پێشکەشکردنی کۆنفڕانسی کلتووری بەلەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی پرسیارەکانی AA دایەوە.
ئەکۆ قسەکانی وێنستۆن چەرچڵی بیرھێنایەوە کە دەڵێت بەرھەم لە بەلقان لە مشەخۆری زیاترە و رێنوێی نووسەرانی بەڵقانی کر و گوتی :"بەڵقانیەکان کێشەیەکی مەترسیداری کلتووری بەلەکیان ھەیە. چونکە ئەوان لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا زیاتر شۆڕشیان کردووە."
ئەمبەرتۆ ئەکۆ بابەتەکەی بە گرتەیەکی ڤیدیۆی کوورت دەربارەی خۆی دەستپێکرد و گووتی:" پێویستە گرنگترین زانیاری و پڕۆژەی رابردوو بۆ دواڕۆژ لەبیرنەکەین". ھەروەھا دەڵێ:" لە سەردەمی دایەسۆڕ تا لەدایکبوونی عیسا، ئەو کەسانەی ھەستیان بە ھەڵەکان کردووە زۆر کەمن. بۆیە دەبێت بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی بسڕێتەوە و جەخت لە کردەوە باشەکان بکرێت".
ئەکۆ داواشیکرد ھەموو ئەو زانیاریانەی لە رێگەی ئەنتەرنێت لە بێژینگ بدرێن کە لەو ماوەیەی دواییدا دەستدەکەوتوون و گوتی: "ئەنتەرنێت تواناکانی ئێمەی پێشخست، بەڵام ئەگەر زانیاریەکانی ئەنتەرنێت لە بێژینگ نەدەین، وەک ئەوەیە نەخۆشیەکی کۆمەڵایەتیمان تووش ببێ."
ئەکۆ، لە کۆنفڕانسی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی ئەوە دەکات کە چۆن پەرتووک تەمەن درێژ دەکات و گوتی:" خوێندنەوەی پەرتووک، تەنیا مێشکمان دەوڵەمەند ناکات، بەڵکو تەمەنیشمان درێژ دەکات".