Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا پڕۆتێستۆی ئه‌و بڕیارنامانه كرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییدا ده‌ریكردوون.
زیاتر له 300 خۆپیشانده‌ر كه زۆرینه‌یان ئه‌مریكی سپی پێست بوون، له‌شوێنێكی نزیك كۆشكی سپی پڕۆتێستۆی تره‌مپیان كرد.
خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زاییان دژی بڕیاری دروستكردنی دیوار له سنووری مه‌كسیك- ئه‌مریكادا نیشاندا و هوتافی "نه‌خێر بۆ قه‌ده‌غه‌كردن"،"نه‌خێر بۆ دیوار"یان گوته‌وه.
گرووپه‌كه پلانه‌كه‌ی تره‌مپیان بۆ وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ر و سنوورداركردنی پێدانی ڤیزه به‌تایبه‌ت به موسوڵمانان پڕۆتێستۆ كرد و درووشمه‌كانی ،"ئێمه له‌گه‌ڵ موسوڵمانانین"،"ده‌ست له موسوڵمانان هه‌ڵبگره" و "له‌شوێنێك نادادپه‌روه‌ری، له هه‌موو شوێنێك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی"یان به‌رزكرده‌وه.
گرووپه‌كه دژی ئیسلامۆفۆبیاش هوتافی ناڕه‌زاییان گوته‌وه و دواتر بڵاوه‌یان لێ‌كرد.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییدا چه‌ند بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌ركرد كه خۆیان له بڕینی بوودجه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ناسراو به ئۆباما كه‌یر كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوه دانرابوو و دورستکردنی دیوار لە سنووری نێوان مه‌كسیك-ئه‌مریكا و چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌دا ده‌بیننه‌وه.