Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2015
لەشاری نیویۆرکی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، بەمەبەستی زیاد کردنی کرێی کارکردنی هەر سەعاتێک بۆ ١٥ دۆلار، خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
هەزاران كرێكاری دووكانەكانی خواردنی خێرا (فاست فوود)، بەمەبەستی زیاد كردنی كرێی هەر سەعاتێكی كاركردن بۆ ١٥ دۆلار، رژانە سەر شەقامەكانی شاری نیویۆرك و لەنزیك بینای شارەوانیدا كۆبوونەوە.
فەرمانڕەوای شاری نیویۆرك ئەندریۆ كومۆ بەڵێنی ئەوەی بە كرێكاران دا كە داواكانیان جێبەجێ بكرێت و راشیگەیاند كە لایەنی پەیوەندیداری بۆ داواكەیان، راسپاردووە.
كۆمۆ داوای لە ویلایەتەكان و پارێزگاكانی دیكەی ئەمریكا كرد كە پەیڕەوی هەمان بڕیار بكەن.
بەپێی راگەیەنراوەكەی فەرمانڕەوای شاری نیویۆرك بێت، كرێكارانی نیویۆرك، لە كۆتایی ٢٠١٨دا كرێی هەر سەعاتێكی كاركردنیان بۆ دەكرێت بە ١٥ دۆلار. لە ناوچەكانی دیكەشدا ئەو زیادكردنە لە مووچەدا لە كۆتایی ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت. كە چاوەڕێ دەكرێت زیاد كردنی مووچە، نزیكەی ١٠ هەزار كرێكار بگرێتەوە.