Yunus Kaymaz
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
لەندەن
لە گشتپرسییەکەی بەریتانیا کە زیاتر لە 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ١٧ ملیۆن کەسی دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا داوە.
لەکاتێکدا لە زۆربەی راپرسییەکاندا بەرێژەیەکی کەم لایەنگرانی مانەوە لە یەکێتی ئەورووپا لە پێشەوە بوون بەڵام وەک لە میدیاکانی بەریتانیا باس دەکرێت لەهەندێ ناوچەدا دەنگەکان پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بووە.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24-6-2016 و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لەپێشەوە بوونی دەنگی جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا، بەهای پۆند لە بەرامبەر دۆلارەوە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهاکەی گەیشتووەتە ژێر 1.4 دۆلار کە لە ساڵی 1985 تاوەکو ئێستا رووینەداوە