Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراک ئۆباما پێشهاتەکانی رەوشی سووریا و بنەبڕکردنی تیرۆر-یان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نێو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراک ئۆباما لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرکۆمار رەجەت تەیب ئەردۆغانەوە کردووە و پێرۆزبای خۆی ئاراستەی ناوبراو کردووە بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ١ی تشرینی دووەمی رابردوو.
لە میانەی تەلەفۆنەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی سووریا و کۆبوونەوەی لوتکەی G-20ی ئەنتاڵیا کردووە.
تەوەرەیەکی دیکەی گفتوگۆکان بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بنەبڕکردنی تیرۆربوو لە ناوچەکە هەروەها هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە هەرچی زووە دەبێت رێگە چارەیەک بۆ سووریا بدۆزرێتەوە و کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنرێت لەو وڵاتە.
هەر لە پەیوەندیەکە باراک ئۆباما جەختی کردەوە لەوەی کە دەبێت کۆتایی بە چالاکی پەکەکە بهێنرێت لە تورکیا.