Dmitri Chirciu
15 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2025
مۆسکۆ - AA
شاندی ڕووسی کە بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئیستانبوڵدا دەکات گەیشتە تورکیا.
ئاژانسی هەواڵی ڕووسی Tass، لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ناديار، ئاماژەی بەوە کردووە شاندی ڕووسی کە لەگەڵ ئۆکراینادا دانوستان دەکات گەیشتووەتە ئیستانبوڵ و، بڕیارە دانوستانەکان کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی ئەنقەرە لە دۆڵمەباهچە دەست پێ بکەن.
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ڕەزامەندی دابوو لەسەر ئەو ناوانەی نوێنەرایەتی ڕووسیا دەکەن لەو دانوستانانەی لە ئیستانبوڵ لەگەڵ ئۆکراینا ئەنجام دەدرێن.
بەپێی ئەوەیش، شاندی ڕووسی لەلایەن ڕاوێژکاری پوتین، ڤلادیمێر مێدینسکی-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
لە شاندی ڕووسیدا هەریەک لە جێگری وەزیری دەرەوە، میخائیل گالوزین و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی ئەرکانی گشتیی، ئیگۆر کۆستیۆکۆڤ و جێگری وەزیری بەرگریی، ئەلیکساندەر فۆمین بەشدارن.
هەروەها هەر یەک لە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەرکانی گشتیی ڕووسیا، ئەلیکساندەر زۆرین و جێگری سەرۆکی فەرمانگەی سیاسەتی دەوڵەت بۆ کاروباری مرۆیی لە سەرۆکایەتی دەوڵەت، یەڤگینیا پۆدۆبریڤسکایا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی دووهەمی کۆمەڵگای دەوڵەتانی سەربەخۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەلیکساندەر پۆڵیشچیوک و جێگری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی هاریکاری سەربازی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ڤلادیمێر شێڤتسۆڤ لە لیستی پسپۆڕانی شاندەکە ڕووسییەکەدان.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە ڤلادیمێر مێدینسکی سەرۆکایەتی شاندی ڕووسی کرد لە دانوستانەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا.