Emel Gözellik
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له هیندستان ٧٠٦ كه‌سی دیکە به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
بە پێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لە وڵاتەکەی گه‌یشتووه‌ته، ١٠٩ هه‌زار و ٨٥٦ كه‌س.
هاوکات ٥٥ هەزار و ٣٤٢ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، هەوت ملیۆن و ١٧٥ هه‌زار و ٨٨٠ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان شەش ملیۆن و ٢٢٧ هه‌زار و ٢٩٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.