Emel Gözellik
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، ٣٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ ملیۆن و ٤٣ هەزار و ٩١٦ كه‌س.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بە تۆمارکردنی هەشت ملیۆن و ٣٧ هه‌زار و ٧٨٩ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و ١٠ وڵاتەى كە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی په‌تای کۆرۆنایان تیادایە:
''هيندستان (حەوت ملیۆن و ١٧٥ هەزار و ٨٨٠ حاڵه‌ت)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ١٠٣ هەزار و ٤٠٨ حاڵه‌ت)، رووسيا (يەك مليۆن و ٣١٢ هەزار و ٣١٠ حاڵه‌ت)، كۆلۆمبيا (٩١٩ هەزار و ٨٣ حاڵه‌ت)، ئيسپانيا (٩١٨ هەزار و ٢٢٣ حاڵه‌ت)، ئەرجەنتين (٩٠٣ هەزار و ٧٣٠ حاڵه‌ت)، پێرو (٨٥١ هەزار و ١٧١ حاڵه‌ت)، مەكسيك (٨٢١ هەزار و ٤٥ حاڵه‌ت)، فەڕەنسا (٧٤٣ هەزار و ٤٧٩ حاڵەت) و کۆماری باشووری ئەفریقا (٦٩٣ هەزار و ٣٥٩ حاڵه‌ت)''.
هەروەها لە توركيا ٣٣٧ هەزار و ١٤٧ حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە.
پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا، تا ئێستا بەزیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە کاتێکدا ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به په‌تاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٣٧٥ كەس، ٢٨ مليۆن و ٦٠٦ هەزار و ٢٥٢ تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستادا، هەشت مليۆن و ٣٥٢ هەزار و ٢٨٩ تووشبووی پەتاکە چارەسەر وه‌رده‌گرن.