Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
قودس - AA
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌ی ئیسرائیل درووستیكردووه، به لێشاو روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا کرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دووەم نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ لە مانگی رەمەزاندا.
ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی هه‌ر له سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه، دوای تێپه‌ڕین به خاڵه‌كانی پشكنین له‌نێوان کەناری رۆژئاوا و کەرتی غه‌ززه‌دا، روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد.
هێزەکانی ئیسرائیل رێگه‌ی بە پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ نەدا بۆ چوونە نێو قودس، هاوکات بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و لەدوای تێپەڕینیان بە خاڵەکانی پشکنین رێگەی بە ئافرەتان دا بۆ چوونە نێو شارەکە.