Ömer Koparan
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
عەفرین/ئەنقەرە - AA
لە دوای رزگارکردنی گردی سیرگایا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە لایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، تونێلێکی بەیەکتر بەستراو لەو گردە دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکەدا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە، بەمەبەستی پاراستنی خۆیان لە ھێرشی فڕۆکەکان و بۆردومانە چڕەکانی تۆپهاوێژەکان، ئەم تونێلەیان دروستکردووە.
لە نێو ئەو تونێلەی کە قوڵایەکەی دوو مەتر و پانییەکەی یەک مەترە، چەندین کەلوپەلی چێشتخانە و نووستن دۆزراوەتەوە.
ئەوەش بینراوە کە سەری ئەم تونێلە بە خۆڵ داپۆشراوە و دیوارەکەشی لە کۆنکرێتێکی ٨٠ سانتیمەتری دروستکراوە.