Alaattin Doğru, Esra Taşkın
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
پاریس – AA
دۆسیه‌ی داخستنی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامفۆبیا له فه‌ڕه‌نسا CCIFله ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری تاوتوێ ده‌كرێت.
یه‌كه‌مین دانیشتن له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌باره‌ی داخستنی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامفۆبیا له فه‌ڕه‌نسا CCIFكه له به‌رامبه‌ر گوشارخستنه‌سه‌ر و جیاكاریكردن به مسوڵمانان له‌و وڵاته كاری ده‌كرد و به پاساوی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ئیسلامگه‌رایی" له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه داخرا، ئه‌نجام درا.
جه‌واد باچاره كه له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكوو كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری CCIFبووه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له دانیشتنه‌كه‌دا گوێیان له تێڕوانینی راپۆرتنووسه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری گرتووه و له راپۆرته‌كاندا تۆمه‌ته‌كانی وه‌ك "تیرۆر و هاندانی تیرۆر" له‌باره‌ی بڕیاری داخستنی CCIFله‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه باس نه‌كراون.
باچاره كه CCIFهێشتا به هۆی ره‌خنه‌گرتن له ئیسلامفۆبیا و هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی به "به‌زاندنی ئازادیی راده‌ربڕین" تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ئه‌وانیش به توندی دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌باره‌ی داخستنی CCIFسێ بۆ پێنج هه‌فته‌ی پێ ده‌چێت.
پارێزه‌ری CCIF، سهفهن گوێز گوێز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه CCIFمافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌خنه له كۆمه‌ڵێك فۆرمی ره‌گه‌زپه‌رستی بگرێت كه له ده‌وڵه‌ته‌وه دێن، گوتی: "دادگا كارگێڕییه‌كان(ی فه‌ڕه‌نسا)، چه‌ندین جار به‌هۆی جیاكاری ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئیداره و والییهكانیان كردووه".
ئه‌ندام له CCIF، ئیمهنه هامدانه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به بۆچوونی ئه‌و چونكه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان چه‌ند جارێك سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئیسلامفۆبیا له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كراوه‌ته ئامانج چونكه ده‌وڵه‌ت به‌وه نیگه‌ران ده‌بێت.