Muhammet Nazım Taşcı
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
ئیسلام ئاباد – AA
له ئاكامی ئه‌و لافاوه و رووداوانه‌ی به‌هۆی باران بارینی به‌لێزمه‌وه له شاری كاراچی له پاكستان روویان دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه یه‌كێكان منداڵه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه كه چه‌ند رۆژێكه باران بارینی به‌لێزمه كاراچی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
به‌هۆی لافاو و چه‌ند رووداوێك كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌م شاره‌ی گرتووه‌ته‌وه، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه یه‌كێكان منداڵه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌زووی كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه پچڕاوه و به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له شه‌قامه‌كان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل راگیراوه.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێشبینی ده‌كرێت باران بارینه بهلێزمهكه ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام بێت.