Hakan Çopur
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکەن سەردانی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و قەتەڕ دەکات کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی ژمارەیەکی زۆر پەنابەری ئەفغانستانیان لەخۆگرتوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکەن لە رۆژانی پێنج بۆ هەشتی ئەیلوول سەردانی ئەڵمانیا و قەتەڕ دەکات.
بەپێی پلانەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەشی ئەیلوول دەگاتە دۆحە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و باس لە هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
هەروەها ناوبراو لە هەشتی ئەیلوولدا سەردانی ئەڵمانیا دەکات و لەگەڵ هاوتا ئەڵمانەکەی کۆدەبێتەوە و سەردانی ئەو بنکە ئاسمانییەش دەکات کە بەشێوەیەکی کاتی داڵدەی پەنابەرانی ئەفغانستانی داوە.
جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا و قەتەڕ لەناو ئەو وڵاتانەدان کە لە قۆناغی گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانی و ئەمریکییانەی ویستویانە ئەفغانستان جێبهێڵن، بەشێوەیەکی کاتی میواندارییان دەکەن.