Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند "له دژی داعش كاری زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا. له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه و له ٣٠ رۆژی داهاتوودا هیچ (ئه‌ندامێكی داعش) نامێنێت".
دۆناڵد تره‌مپ له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی واژووكردنی پڕۆژه‌یاسای پاراستنی كه‌مینه‌كان له عێراق و سووریا و پشتیوانیكردنیان كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه لێدوانی سه‌رنجڕاكێشی دا.
له كاتێكدا لێدوانی جیاواز له به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه ده‌بیسترێت له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا، لێدوانه نوێیەكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هێنده‌ی دیكه بووه جێی سه‌رنج و تێبینی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه داعش له ناوچه‌كه كاری زۆر خراپی ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كه ژیاون تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له سهرهتاهوه پێداگیرانه به‌ره‌نگاری ئه‌و رێكخراوه بووه‌ته‌وه و گوتی: "له دژی داعش كاری زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا. له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه و له ٣٠ رۆژی داهاتوودا هیچ (ئه‌ندامێكی داعش) نامێنێت".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی كه‌مینه ئایینی و نهتهوهییەكان كه داعش زیانی پێگه‌یاندوون و له به‌رچاوی كامێراكانیش واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه كرد.