Hassen Djebril
15 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2025
جەزائیر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی جەزائیر ڕایگەیاند کە وەڵامی توند و گونجاو بۆ ھەر پێشێلکارییەک بداتەوە ئەگەر بەرامبەر بە سەر سەروەری وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی جەزائیر لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە: "جەزائیر بڕیاریدا، ١٢ کارمەندی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە جەزائیر کە سەربە لەشکر و لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا بوون، ھەروەھا کەسانێکی نەخوازراو بوون، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا جەزائیر بەجێ بھێڵن".
دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان نۆئێل بارۆت ڕایگەیاندبوو کە حکوومەتی جەزائیر داوای لە ١٢ کارمەندی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا کردووە کە تا ٤٨ کاتژمێر، ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵن".
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاندووە، ھەر پێشێلکاریەک بەرامبەر بە سەر سەروەری وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت، ئەوا بە شێوەیەكی گونجا و توند وەڵامی دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ١٢ دیپلۆماتکاری فەڕەنسا لە جەزائیر لە وەڵامی دەستگیرکردنی کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی جەزائیر لە فەڕەنسا، دراوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سێ ھاوڵاتی جەزائیر لە فەڕەنسا کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی مەترسیدار دەستگیرکران کە یەکێکیان کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی جەزائیرە لەو وڵاتە.