ڕووسیا: "ماکرۆن زۆری پێ بچێت لە ٢٠٢٧دا نامێنێت و بیریش ناکرێت"

Moskova
مۆسکۆ - AA
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ سەبارەت بە سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کە مۆسکۆی بە مەترسیی بۆ سەر ئەوورووپا لەقەڵەمدا، ڕایگەیاند: "خۆی زۆری پێ بچێت هەتا ١٤ی ئایاری ٢٠٢٧ بۆ هەتا هەتایە نامێنێت و بیریشی ناکرێت".
مێدڤێدیڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەڵامی ماکرۆنی دایەوە، کە ڕووسیای بە مەترسیی بۆ سەر ئەورووپا و فەڕەنسا تۆمەتبار کردبوو.
دیمیتری مێدڤێدیڤ ناوی ماکرۆنی بە "میکرۆن" نووسی و، ڕایگەیاند: "میکرۆن خۆی مەترسییەک دروست ناکات. زۆری پێ بچێت لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٧دا بۆ هەتا هەتایە نامێنێت و بیریشی ناکرێت".
دوێنێ ماکرۆن لە میانی گوتارێکیدا بۆ نەتەوەکەی، ئاماژەی بەوە کرد ڕووسیا پلانی هەیە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ بە خەرجی زیاتر لە ٤٠ ملیار یۆرۆ، سێ هەزار تانک و ٣٠٠ فڕۆکەی جەنگی سوپاکەی زیاتر گەشەپێبدات و گەورەی بکات، بەوەیش بەردەوامە لە دروستکردنی مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئەورووپا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن