Rewa Mahmood Hasan,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
ئۆفیسی بەرپرسیارێتی حکوومەتی ئەمریکا GAO ئاشکرای کردووە بەهۆکارەکانی، نەگونجانی پارچەکان، درەنگکەوتنی درێژخایەنی چاک کردنەوە و نەگۆڕینی پارچە پێویستەکانی، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف-٣٥ زۆر لەوە کەمتر فڕینی ئەنجام داوە کە پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
GAO راپۆرتێکی دەربارەی پرۆژەی ئێف-٣٥ جیا لە کۆنگرێس ئامادە کردووە کە خۆی لە ٨١ پەڕەدا دەبینێتەوە و لە سایتی ئینتەرنێتی خۆیان راپۆرتەکەیان بڵاو کردۆتەوە.
لەراپۆرتەکەدا هاتووە، "دەبێت وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن، ئەو زنجیرە کێشەیەی لە بەرهەمهێنانی پرۆژەی پێشکەوتووی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ کە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار تێچوونەکەیەتی و گرانترین سیستەمی چەکی هەیە، چارەسەر بکات."
بڵاو کردنەوەی راپۆرتی GAO لەکاتێکدایە کە تورکیا ٨٠٠ پارچەی فرۆکەکە دروست دەکات و لەئێستادا مشت‌ومڕ هەیە لەبارەی داهاتووی پرۆگرامەکەوە، تێیدا هەموو کێشەکانی پارچەی یەدەک و بەرهەمهێناکەی خستۆتە ڕوو.
بەهۆی بەرهەمنەهێنانی پارچە پێویستەکانی فڕۆکەکەوە، فرۆکەی ئێف-٣٥ لە ئایار و تشرینی دووهەمی ٢٠١٨ دا لەسەدا ٣٠ی فڕینەکانی بەمەبەستی تێست کردنی ئەنجام نەداوە هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە بەهۆی نەگونجانی پارچەکان و درەنگ کەوتنی درێژخایەنی چاک کردنەوەو نەگۆڕینی پارچە پێویستەکانەوە، کەموکورتی لە توانای فرۆکەکەدا دروست بووە.
به‌پێی راپۆرته‌كه فڕۆكه F-35ه‌كان ئه‌و توانایان نییه كه له فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه هه‌ندێك له ئه‌ركه‌كانی بۆ ئه‌نجامنادرێت یان توانای فڕینی پێویستی نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان.
له‌لایه‌كیتره‌وه ئاماژه به‌وه دراوه، رێژه‌ی ئه‌نجامدانی ته‌واوی ئه‌ركه‌كان بۆ فڕۆكه F-35ه‌كان سه‌دا 52ه، له‌كاتێكدا رێژه‌ی چاوه‌ڕوانكراو سه‌دا 75ه و ئه‌م رێژه‌یه زۆر له خواره‌وه‌یه.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، كێشه هه‌یه له ده‌سته‌به‌ركردنی چوار هه‌زار و 300 پارچه كه فڕۆكه‌كه بۆ فڕین پێویستی پێیه‌تی و سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی پێنتاگۆن له‌وباره‌وه، هێشتا به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له چاره‌سه‌ركردنیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكردنی رێژه‌ی سه‌دا 44ی ئه‌و پارچانه‌ی كه بۆ جێگیركردنی ئه‌و فڕۆكانه پێویستن كه پێشتر فرۆشراون، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی تێیاندا ئه‌نجامدراوه، وه‌ڵامنادرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "هێشتا پێنتاگۆن نه‌یتوانیوه تۆڕی لۆجستیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارچه‌كانی فڕۆكهF-35ه‌كان ته‌واو بكات و وڵاتانی دووره‌ده‌ست ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و پارچانه ده‌كه‌ن كه بۆ خزمه‌تگوزاریی فڕۆكه‌كان به‌كاردێت. تا پلانێكی گشتگیری لۆجستی نه‌بێت، ره‌نگه پێنتاگۆن ئاماده‌نه‌بێت پشتیگری پێشكه‌ش بكات".