Adam Abu-bashal
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئابوجا - AA
ئەوە راگەیەندرا کە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە دوێنێ لە خوێندنگەى ئامادەیی کایا دای لە شاری مارادون سەربە ویلایەتی زامفارە باکووری رۆژئاوای نێجیریا رفێندران، ٧٣ خوێندکار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی زامفارە، محەمەد شیھو، رایگەیاند، "فەرماندەیی پۆلیس دەیەوێت لە رفاندنی ٧٣ خوێندکاری ئامادەیی کایا دای دڵنیاببێتەوە".
محەمەد شیھو ئاماژەی بەوە کرد کە ھێزە ئەمنییەکانیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە و کاریان بۆ رزگارکردنی خوێندکارەکان دەست پێ کردووە و داوای دانبەخۆداگرتنى لە خەڵکی ناوچەکە کرد.
لەلای خۆیەوە فەرمانڕەوای زامفارە، بیڵو ماتوێڵ بڕیاری دا سەرجەم خوێندنگەکانی ویلایەتەکە تا فەرمانێکی نوێ دابخرێت.
لە نێجیریا بەھۆی بەکارھێنانی ماتۆڕسکیل لەلایەن کەسانی چەکدارەوە بۆ ھێرشی چەکداری لە ژمارەیەک ویلایەت بەکارھێنانی ماتۆڕسکیل قەدەغە کراوە.
لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، چەندین جار خوێندکار لە خوێندنگاکانی ویلایەتەکانی بینوی، کادونا، پالاتیاو، کاتسینا و زامفارە رفێندراون.
ھەروەها بەھۆی بە ئامانجگرتنی خوێندنگاکان، پرۆسەى خوێندن لە چەند ویلایەتێک ھەڵپەسێردرا.