Esin Eşkinat Sayılgan
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
به‌هۆی به‌هێزی باهۆزی ئایدا كه كۆتایی هه‌فته، ویلایه‌تی لویزیانا باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا گرته‌وه، ئاراسته‌ی ئاوی رووباری میسیسیپی پێچه‌وانه بووه‌وه.
دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) رایگه‌یاند كه ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی به‌هێزی باهۆزه‌كه‌وه كه له نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه له رووباری میسیسیپی له باشووری نیو ئۆرلیانز روویداوه ئاراسته‌ی ئاوی رووباره‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
ئاوی رووباره‌كه ده‌ڕژێته كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه، چه‌ند رۆژێك به‌رله هاتنی باهۆزی ئایدا له چركهیەكدا، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر سێجا له رووباره‌كه‌وه ده‌ڕژایه كهنداوهكهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئاوی رووباره‌كه له چركهیەكدا نزیكه‌ی هه‌زار و ١٥٠ مه‌تر سێجا ئاوی رووباره‌كه چووه‌ته‌وه به‌ره‌و سه‌رچاوه‌كه‌ی.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه کە به پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئاوی رووباره‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه.
له ساڵی ٢٠٠٥ به‌هۆی باهۆزی كاترینا و له ٢٠١٢یش به‌هۆی باهۆزی ئایزێك، ئاراسته‌ی ئاوی رووباره‌كه پێچه‌وانه بووبووه‌وه.
به‌هۆی باهۆزی ئایداوه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوبه‌ش له ویلایه‌تی لویزیانا بێ كاره‌با بوون و كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنیش به‌رده‌وامن.