Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
نیویۆرك – AA
دادگای باڵای ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له به‌كارهێنانی گوژمه‌ی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوای كردووه بۆ دروستكردنی دیوار له سه‌ر سنووری مه‌كسیك.
دادگای باڵای ئه‌مریكا به پێنج ده‌نگ له به‌رامبه‌ر چوار ده‌نگی دژدا بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ری فیدڕاڵی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه رێگه‌ی ده‌گرت له به‌كارهێنانی گوژمه‌ی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بۆ دروستكردنی دیوار له سه‌ر سنووری مه‌كسیك.
به‌مجۆره‌ش دادگای باڵا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له ته‌رخانكردنی ئه‌م گوژمه‌یه له بوودجه‌ی پنتاگۆن بۆ دروستكردنی دیواره‌كه كه یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی دابوو.
له‌مباره‌یه‌وه تره‌مپ له تویتێكدا بڕیاره‌كه‌ی دادگای به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و سه‌روه‌ری یاسا له قه‌ڵه‌م دا.