Ihvan Radoykov
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2021
سۆفیا-AA
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بولگاریادا، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، سهركۆمار رومێن رادێڤ بووه‌ته براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
به‌پێی راپرسیییهكی كۆمپانیای ئاڵفێ ریسێرچ، هه‌ردوو رومێن رادێڤ و جێگره‌كه‌ی ئیلیانا یۆتۆڤا، له‌سه‌دا ٦٣،٩ی ده‌نگه‌كان و سه‌رۆكی زانكۆی سۆفیا، پرۆفیسۆر ئاناستاس گێرسیكۆڤ و نێڤیانا میتێڤا له‌سه‌دا ٣٣،١ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی راپرسییه‌كه له‌سه‌دا ٣ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان نه‌داوه به هیچ یه‌كێك له‌و دوو لیسته‌ی به‌ربژێران.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ش ملیۆن و ٦٦٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر له بولگاریا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ به هه‌ڵبژاردن ناده‌ن، ته‌نها دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه و رێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌دا ٣٣،٧ بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه رێژه‌ی به‌شداریی له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا، له‌سه‌دا ٤٠،٢٣ بوو،رادێڤ-یۆتۆڤا له‌سه‌دا ٤٩،٤٢ی ده‌نگه‌كان و گێرسیكۆڤ-میتێڤا له‌سه‌دا ٢٢،٨٣ی ده‌نگه‌كانیان بردبوویه‌وه.