Gökhan Kavak
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
مۆگادیشۆ – AA
له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب له مۆگادیشۆ كه له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام درا، رۆژنامه‌وانێك کوژرا و رۆژنامه‌وانێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
پۆلیسی سۆماڵ رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی دوێنێ له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاسایش ئه‌نجام دراوه.
له ئاكامی هێرشهكهیشدا، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی مۆگادیشۆ كه رادیۆی فەرمی سۆماڵه، عه‌بدولعه‌زیز گولهد کوژراوە، هه‌روه‌ها كارمه‌ندی ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتمانیی سۆماڵیش، شارماركه وارسامی بریندار بووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه راگه‌یاند.