Şerife Çetin
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
برۆكسل - AA
به بۆنه‌ی 30ـه‌مین ساڵیادی رووخانی دیواری به‌رلین، له باره‌گای ناتۆ له برۆكسل، رێوڕه‌سمێكی یاده‌وه‌ری سازكرا.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه له‌به‌رده‌م پارچه دیواری به‌رلین كه له‌باره‌گای ناتۆیه به‌ڕێوه‌چوو، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند: "دیواری به‌رلین برینێك بوو به‌ر رووخساری ئه‌ورووپاوه. به قوله‌ی چه‌كداری و سه‌كی پاسه‌وانی كه‌سه‌كانی له ناوه‌وه راده‌گرت و بیروهۆشیشیان له ده‌ره‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هاكانمان وه‌ك دید و ئازادییمان، دیموكراسی و شكۆی مرۆڤ بوونمان به‌هێزتر بوو ئه‌و دیواره شكستیهێنا".
ستۆڵتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه شانازی ده‌كه‌ن له باره‌گای ناتۆ میوانداری پارچه‌كانی دیواری به‌رلین ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و پارچانه سمبوولی ئاشتیین و گرنگیی ئازادی و دیموكراسی دێننهوهیاد.
هاوكات ستۆڵتنبێرگ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا رایگه‌یاند: "توندوتیژی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جددی كه‌میكردووه. خۆشحاڵین به‌وه. به‌ڵام سه‌ختی و هه‌ستیاری ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه".
سكرتێری گشتبی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ، به‌پێویستی زانی ده‌ستكه‌وته‌كانی دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بپارێزرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ناتۆ پشتیوانی له چاره‌سه‌ری سیاسیی ده‌كات له سووریا له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.