Mohammed Baqi Hussein
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییه‌ی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌نجامدرا و تێیدا لانیكه‌م 50 كه‌س کوژران و 53ی دیكه‌ش بریندار بوون دووا و به‌ڕووداوی تیرۆر و رق ناوی برد.
ئۆباما له‌سه‌ر په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی Pulse Clubی شاری ئۆرلاندۆ كه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان رووی تێ ده‌كه‌ن روونكردنه‌وه‌یدا.
ئۆباما په‌لاماره‌كه‌ی به رووداوی تیرۆر و رق ناوبرد و گوتی: "شتێك هه‌یه روونه، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، پڕبووه له رق و توڕه‌یی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا کە هێشتا زووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌لامارده‌ره‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
ئۆباما گوتی: "هێشتا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانین و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. هێشتا زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستماندا نییه كه پیاوكوژه‌كه به بیانووی چی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. FBI وه‌ك رووداوێكی تیرۆریستی له رووداوه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. فه‌رماندراوه به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری په‌لاماره‌كه و په‌یوه‌ندیی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه. ئه‌م په‌لاماره وه‌بیرمان دەهێنێته‌وه كه هه‌ر په‌لامارێك بۆسه‌ر هه‌ر تاكێكمان، بێ جیاوازیی ئایین، ره‌گه‌ز و نه‌ژاد، دژی هه‌موومان و دژی به‌هاكانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه".
هاوكات كۆشكی سپی له نووسراوێکدا سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه رایگه‌یاندووه، ئۆباما فه‌رمانی داگرتنی ئاڵاکانی بۆ نیوه ده‌كردووه تا 16ی ئەم مانگە.